به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)، ابنا:رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا ماوەیەک لەمەوبەر بە خستنەبەر باسی پرسی دانی مافی هاوڵاتی بوون بە ئاوارەکانی سوری ، بووە هۆی تووڕەبوونی ڕێبەرانی پارتەکانی سیاسی ئەو وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن لە ئەنقەرە ، کەمال قلیچدار ئوغلو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە کۆبوونەوەی پارتی خۆی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دا وێڕای ڕەخنە گرتن لە گەڵاڵەی دانی مافی هاوڵاتی بوون بە ئاوارەکانی سوری وتی : لەحاڵێکدا کە خۆمان شەش ملوێن کەسی بێکار و حەڤدە ملوێن هەژارمان هەیە ئەم پرسیارە لەسەرۆک کۆمار دەکەم لەبەرچی ئەیەوێ مافی هاوڵاتی بوون بەم ئاوارانە بدات کە شوناسیان نادیارە؟
ئاوارەگەلێک کە نازانین تیرۆریستن یان ئاژاوەگێڕ و یان شارومەندی ئاسایی .
سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا داوای بەڕێوەچوونی گشت پرسی لەمبارەی کرد .
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانی خوازیش وێڕای ڕەخنە گرتنی توند لەم گەڵاڵەیە بە ئاماژەدان بە گرفتی ئاسایشی کە تورکیا لەبەر هاتنی ئاوارەکانی سوری بەرەوڕوویەتی ، وتی : پرسی دانی مافی هاوڵاتی بوون لە ئەستۆگرییەکانی سەرۆک کۆمارنییە و خستنەبەرباسی کردەوەیەکی نابەرپرسانەیە.
سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانیش لەکاردانەوەبەرامبەر بەم گەڵاڵەیە داوای بەڕێوەچوونی گشت پرسی کرد.
لەم حاڵەدا ئافکان ئاڵا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وتی : ئێمە لە سیاسەتی دانی مافی هاوڵاتی بوون بە ئاوارەکانی سووری بەغرورەوە داکۆکی دەکەین و بە گەڵاڵەکردنهوهی یاساوڕێسا و رێکارنامەکانی دانی مافی شارومەندی ئەم پرسە بەخێراییەوە پێ وشوێن دەگرین.