به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئاسۆ هاشم " ، لە زانایانی بواری مافەوانیی بەرجەستەی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی پێنجشەممە لە هەڵوێست بە لێدوانەکانی الرفاعی بە میدیا کوردزمانەکان لە باکوری عێراقی کوت : نزیک 3 ساڵە هیزەکانی پێشمەرگە بە خوێنی خۆیان لەو سەرزەمینە بەرگریی دەکەن بەڵام بە داخەوە کەسانی وەک رافع الرفاعی لە هەولێر سووکایەتیی دەکەن بە خوێنی شەهیدانی ئێمە کە بە دەستی داعش شەهید کراون.
ناوبراو راشیگەیاند : پێویستە بە بێ هیچ وەدواخستنێک دادئەستێنی گشتیی بە پێی ماددەی یاسایی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ئەو موفتییە رادەستی دادگە بکەن چوونکە پشتیوانیی لە تاقمێکی تیرۆریستیی کردووە.
الرفاعی لە بەرپاکردنی خێوەتی مان گرتن لە 2013 و 2014 لە رومادی و فەلوجە رۆڵی هەبووە و بوارخۆشکەری هاتنی ئەندامانی تیرۆریستیی داعش بۆ پارێزگای ئەنبار و رووخانی ئەو پارێزگایە بووە و بەم هۆیە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە بە شێوەی دادەوانیی بەدواداچوون دەکرێ . پاش هێرشی هێزەکانی عێراق بۆ ئەنبار ، الرفاعی هەڵات بۆ باکووری عێراق و ئیستاش لە یەکێک لە هۆتێلە لوکسەکانی هەولێر دەژی.