به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی دەنگ و باسی ئەلمەیادین ،"ئیسماعیل ئەلمەحلاوی " فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەنبار ڕایگەیاند کە هێزە ئێراقییەکان دوای ئازادکرانی دوو ناوچەی ئەلفەلاحات و ئەلسەبیحات لە چنگ ترۆریستان ی داعشی ، گەییشتوونەتە پردی ئاسنە ڕی لە ڕۆژئاوای فەلووجە .
ئەو ووتی : یەکەی هەشتەمی سوپا لە چوار چێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار ڕۆژی رابردوو بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی و هێزی ئاسمانی ئیراق ، ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی سەربازی بۆ ڕزگاری دوو ناوچەی ئەلفەلاحات و ئەلسەبیحات لە رۆژ ئاوای فەلووجە دەستپێکردووە .
وەزارەتی بەرەڤانی ئێراق رۆژی شەممە باسی لە ئازاد کرانیی ئەم دو ناوچەیە کردووە لە لایەن ئەو هێزانەوە .
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ،هۆز وعەشیرەکانی ئەلبوعیسا و ئەلجەمیلات لە ئازاد کرانی ئەلفەلاحات و ئەلسەبیحات بەشداریان بووە و هاوکاتیش هێزە ئێراقییەکان دوای تێپەرین لە ناوچە مین رێژکراوەکان لە لایەن داعشەوە ، گەییشتوونەتە نیزیک باڵاخانەی فەرمانداری فەلووجە .
هەر لەم پەیوەندییەوە "هادی زەریج" فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار ووتی : ژمارەی ئەو ئاوارانە کە لە فەلووجە چوونەتە دەر بە زیاتر لە هەشت هەزار کەس دەگات و ٥٤٠ کەس کە گومانیان لێدەکرا ئەندامی تاقمی ڕەشەکوژی داعش بن قۆڵبەست کراون.