به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ناڕازیان ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و خوازیاری کۆتایی هاتنی پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بوون بۆ سەر میلیشیا کوردان لە ناوچەکانی باکووری ئێراق و سوریا و باشووری تورکیا . بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکان ، لەم خۆپیشاندانە کە دوای هەوڵی هێزەکانی پۆلیس بۆ بڵاوە پێکردنی ناڕازیان تووند و تیژی لێکەوتەوە، سێ هێزی پۆلیس بریندار بوون . ئانکارا دوای تەقینەوەی خوێناوی لە شاری سوروچ لە تورکیا ،هاو سنوور لەگەڵ شاری کۆبانێ سوریا ، کە سی و دوو کوژراوی لێکەوتەوە ،پەلامارە ئاسمانییەکان بۆ سەر بنکە و مۆڵگەی داعش لە سوریا و پێگەکانی پارتی کڕێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئێراق دەستپێکردووە ،دەلێن تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسی پەلاماری تەقینەوەیی سوروچ بووە . پەکەکە دوای دەسپێکرانی پەلامارەکانی تورکیا ڕایگەیاند ئاگر بڕێک کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە نێوان دوو لایان دامەزرابوو ، ئیتر مانایەکی نییە .ئەم گرووپە لە ساڵی هەزارو نۆسەت و هەشتاو چوارەوە بۆ خۆدمۆختاری ناوچە کوردنشینەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی تورکیا خەریکی شەڕە ؛ ئانکارا پەکەکە وەک رێکخراوەیەکی ترۆریستی دەزانێ . تا بە ئێستا دەیان هەزار کەس لە تێکەڵچوونی نێوان دەوڵەتی تورکیا و ئەندامانی پەکەکە کوژراون .
٧ شوبات ٢٠١٦ - ٢٠:١٩
News ID: 733895
سەدان کەس لە کوردە ئێراقییەکان بە کۆبوونەوە لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەولێر ، دژی سیاسەتەکانی تورکیا خۆپیشاندانیان بەڕیوە برد .