به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ه گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "شفق نیوز"، نووسینگه‌ی سه‌یید عه‌مار حه‌کیم له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 11ی ڕێبه‌ندان/ 31ی جانیڤێری له دیدار له‌گه‌ڵ وه‌فدی کوردی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی هه‌ندێ بابه‌ت و له‌وان وزه و بارودۆخی ئه‌منی له عێراق و گۆڕانکارییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به شه‌ڕ دژی داعش و ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ گفتوگۆی کردووه.
ناوبراو له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کردۆته سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌رده‌وامیی گفتوگۆکانی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کێشه‌وبه‌ره‌کانی به‌رده‌م و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.