به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی دۆغان؛ به‌پێی هه‌واڵه بڵاو کراوه‌کان له ئه‌رکانی سه‌رکردایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا، له ئاکامی شه‌ڕی قورس له‌نێوان هێزه ئاسایشییه‌کانی تورکیا‌و ئه‌ندامانی په‌که‌که له ناوچه‌ی سووری سه‌ر به ئامه‌د، شه‌ش سه‌ربازی تورک به‌توندی بریندار بوون که سه‌رباری گوێزرانه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه و هه‌وڵی ستافی پزیشکی ، سێ که‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا‌و سێ که‌سی دیکه‌ش گوێزراونه‌ته‌وه به‌شی ئاگادارییه تایبه‌تییه‌کان و حاڵیان شپرزه ڕاگه‌یێندراوه.
له هیرشی ئه‌م دواییه‌ی هێزه ئاسایشییه‌کانی تورکیا له 15 گه‌ڕه‌کی سور، شه‌ڕی قورس له‌نێوان دوولایه‌نی شه‌ڕدا ڕاپۆر کراوه که له‌به‌ر خۆڕاگریی هێزه‌کانی په‌که‌که له‌هه‌مبه‌ر هاتنی هێزه ئاسایشییه‌کان بۆ ئه‌و شوێنانه، هێرشه‌کان له‌بارودۆخێکی یه‌کجار دژواردان به سستی خه‌ریکه بەردەوام دەکرێت.
شایانی ئاماژه‌یه، شه‌پۆلێکی نوێی هێرشی هێزه ئاسایشییه‌کانی تورکیا له کاتژمێر یانزه‌و نیوی رۆژی 27ی ژانڤییه‌ی2016 به‌کاتی خۆجێیی ئانکارا ده‌س پێ بووه‌و قەدەغەی هاتوچۆ له15 گه‌ڕه‌کی سور ڕاگه‌یێندراوه.
هێرشی نوێ به بەشداریی ژمارێکی زۆر له هێزه ئاسایشییه‌کان و به‌ئامانجی پاکتاو کرانی به‌ته‌واوه‌تیی سور له چه‌کدارانی په‌که‌که و پرکردنه‌وه‌ی خه‌نده‌که‌کان و هه‌ڵچنینه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌کان له‌و ناوچه‌یه، پێوشوێن ده‌گیردرێ.