٢ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٤٢
Source: Mehrnews
بەرپرسێکی ئەمریکی: ترامپ ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە

ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی دەوڵەتی ئەمریکا جەختی لە ئامادەیی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ واژۆی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کرد.

 مایک والتز ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی دەوڵەتی ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ فاکس نیووز، وتی: ئێران دەبێ ئاگادار بێت کە ترامپ خوازیاری ئاشتی و ئامادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنە.

ناوبراو هاوکاتی هەڕەشەی دووبارە لە ئێران، وتیشی: ئێران ناتوانێ چەکی ئەتۆمی هەبێت و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بکات.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha