٢٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٧
Source: Mehrnews
یەکەم کەشتی لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە دوای تەقینەوەکە، پاڵی دایەوە

گومڕوکی کۆماری ئیسلامی ئێران چەند خولەک پێش ئێستا ڕایگەیاند کە ئیزنی وەستانەوەی یەکەم پاپۆڕ، دوای ڕووداوی تەقینەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی دەرکرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گومڕوکی ئێران چەند خولەک پێش ئێستا ڕایگەیاند کە ئیزنی وەستانەوە بۆ یەکەم کەشتی دوای تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی دەرکراوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئاگادارەکان ئیزنی وەستانەوە بۆ یەکەم کەشتی بۆ خاڵی کردنی بارەکەی لەدوای تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی دەرکراوە.

ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند کە تیمی تەکنیکی گومڕوک بە سەرۆکایەتی فروود عەسگەری سەرۆکی گشتی گومڕوکی ئێران خەریکی جێگیر بوون لە ئەو بەندەرەن تا لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بەستێن بۆ گەڕانەوەی بەپەلەی کاروباری گومڕوکی لە ئەو بەندەرە خۆش بکەن. پێشتریش گومڕوکی ئێران بە هاوئاهانەگی دامودەزگاکانی دیکە ئیزنی چوونە دەرەوەی لۆریە بارییەکانیان دابوو.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha