٩ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٥
Source: Mehrnews
مێدیایەکی ئەمریکی: دانوستان ڕاستەوخۆ نەبێت ، ناچینە عومان

مێدیایەکی ئەمریکی لە زمانی بەرپرسێکی ئەو وڵاتەوە پاگەندەی کرد: واشنتۆن پەیامێکی بۆ دەوڵەتی مەسقەت ناردووە کە ئەگەر دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی راستەوخۆ نەبێت، لەوانەیە سەفەری ویتکاف بۆ عومان هەڵبوەشێتەوە.

، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە پاگەندەی کرد : ئەگەر دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ نەبێت، ستیڤ وتیکاف نوێنەری تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لەوانەیە سەفەری عومان نەکات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت: گرووپەکەی وتیکاف لە ڕێگای عومانەوە هەندێک پەیامی ئاراستەی ئێران کردووە و خوازیاری بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیران لە ڕۆژی شەممە بووە.

ناوبراو جەختی کرد: پێویستمان بە گفتوگۆ و هاوکاری گشتی لەگەڵ ئێران هەیە و چی دیکە هەرگیز ئامادە نین کە ئێران فریومان بدات.

لە هەمان حاڵدا بەرپرسانی واشنتۆن پاگەندەیان کردووە کە ئەگەر وتیکاف بانگهێشت نامەیەک لە ئێرانەوە وەربگرێت بە ئەگەری زۆرەوە سەفەری تاران دەکات.
 

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha