٨ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:١٤
Source: Mehrnews
ساڵح موسلیم: کورد بەشێکە لە سووریا و هەرگیز جیا نابێتەوە

هاوسەرۆکایەتی پەیەدە دەڵێت: پێشتریش وتمان ئێمە بەشێکین لەسووریا و هەرگیز نەمانویستوە جیاببینه‌وه‌.

  سیاسەتمەدارێکی ناسراوو باڵای کورد لە کوردستانی سووریا هۆشداریده‌دات له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ تێكدانى ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ى له‌نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رعدا واژۆكراوه‌. ده‌شڵێت:"کورد ئەوەندە بەسەختی خەباتیکردوەو قوربانیداوە، ئێستا کورد بۆتە فاکتەرێکی سەرەکی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

ساڵح موسلیم ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدەو سیاسەتمەداری ناسراوى کورد له‌دیدارێكى تایبه‌تى شارپرێسدا باسى ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق‌و بەتایبەتی له‌شارى حەلەب هاوكات گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین‌و پرسی یەکڕیزی نەتەوەیی کوردی سووریای کردووە .

ساڵح موسلیم لە بەشێکی ئەو دیمانەیەدا دەڵێت: "پێشتریش وتمان ئێمە بەشێکین لەسووریاو هەرگیز نەمانویستوە جیاببینه‌وه‌".

ڕاشیگەیاند: نایشارێته‌وه‌، "تورکیا ئێستا بوه‌تە هەڕەشەو بەربەست بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە تورکیا دەیەوێت زۆرترین ئاستەنگ دروستبکات بۆ ئەوەی ڕێگریی لەڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق بکات، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پێموایە ئەو ئاستەنگانە ئێستا بێ کاریگەرن".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو حزبە کوردییەکانی سووریا کۆدەبنەوەو کۆنگرە یان کۆنفرانسێك دەبەستن.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha