سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی زیاتر لە 50 تیرۆریستی بیانی ئازاد کردووە کە لە دوای کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە شارە کەنارییەکانی سووریا دەستبەسەر کرابوون.
ئەو تیرۆریستانە کە باسی لێوە دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا لە حەوت زیندانی سووریا ئازاد کراون؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڵگەی تۆکمە سەبارەت بە تێوەگلانیان لە کوشتنی ژن و منداڵانی سووریادا بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگەنامە و ڤیدیۆیانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، بووە هۆی ئەوەی کە ڕژێمی جۆلانی بە فەرمی دەستگیریان بکات بەهۆی زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی تووڕەیی ناوخۆیی لە سووریا و ڕای گشتی لە جیهاندا، بەڵام ئەم توخمانە بە بێدەنگی لە زیندان ئازاد کراون.
342/
Your Comment