ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان لە دیداری بەرژەوەنددارانی پارێزگای کوردستان، وێڕای داکۆکی لە ڕۆڵی گرنگیان وەک نوێنەرانی دەوڵەت لە چاودێریکردنی هەڵسوکەتی ماڵیی دەزگاکاندا، وتی: بەرژەوەندداران دەتوانن بە ڕیسک و دیسیپلینی ماڵی، پێسەنگی ئاوەدانی و پێشکەوتنی پاریزگا بن.
لهۆنی لە درێژەدا سنووری بە گەورەترین دەفرایەتی ئاوەدانی پارێزگای کوردستان زانی و ڕایگەیاند: بۆ گەیشتن بە گەشەی چاوەروانکراو، ساماندانی سنووری پرسێکی زەروورییە و پێویستە سیاسەتەکان بە چەشنێک بن کە بەرژەوەندیی سنووری بگەڕیتەوە بۆ پارێزگا و بەتایبەت شارە سنوورییەکان.
پارێزگاری کوردستان هەروەها لە پلانی بانگهێشتی پارێزگاران و سەرمایەدانەرانی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا و وتیشی: ڕێخۆشکردن بۆ هاتنی سەرمایەدانەران، دەبێ بە یارمەتیی بەرێوەبەران ئەنجام بدرێت و پێویستە هەڵومەرجی سەرمایەدانەری لە پارێزگادا دابین بکرێت.
342/
Your Comment