ستفان دووجاریک وتەبێژی ئانتۆنیۆ گوترێش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا، سەبارەت بە پەیامی ئاشتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، وتی: گوترێش پێشوازی لەم گۆڕانکارییە گرنگە دەکات و ئەم هەنگاوە بە کرانەوەی ئومێدێک دەزانێت کە دەتوانێ ناکۆکییەکی درێژخایەن چارەسەر بکات.
وتەبێژی ئانتۆنیۆ گوترێش بە داکۆکی لەوەی کە ئەم پەیامە دەسپێکی خەملانی ئاشتی لە تورکیا بێت، وتیشی: ئەمە ڕووداوێکی زۆر گرنە و ئێمە خەریکی لێکدانەوەی وردبینانەی دۆخەکە و هەوڵ بۆ وەدەستهێنانی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە هەنگاوەکانی دواترین.
342/
