٢٧ شوبات ٢٠٢٥ - ٢٠:٢٢
ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاریی وڵاتانی دیکە لە بواری ئەتۆمی

سەرۆکی شۆڕای ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکان وتی: ئێران ئامادەیە لە گواستنەوەی توانستی زانستی و تەکنیکیی ناڤۆکیی خۆی هاوکاریی وڵاتانی ناوچە بکات.

 سەید کەماڵ خەرازی سەرۆکی شۆڕای ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکان لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "مصری الیوم"، بە ئاماژە بە مێژووی پڕ لە ناکۆکیی ناوچە، جەختی کرد: زاڵبوون بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوام ئامانج و خەونی داگیرکەران بووە و سازدانی ڕژیمی ئیسرائیلیش بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە و ناسەقامگیرکردنی ئەم ناوچەیە کراوە.

ناوبراو بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، وتی: ئەمریکا و ئەورووپا دەستهەڵگری ئەو ناوچەیە نین و ئاژاوەنانەوە، ناسەقامگیری و شەڕ، دەستێوەردانیان ئاسانتر دەکات.

خەرازی لە وەڵامی پرسیار پێداگریی ئێران بۆ هەڵوێستی ئاشتی‌خوازانەی ناڤۆکیی ئێران و کاریگەریی گەمارۆ ئابوورییەکان لە سەر گەشەی پلانی ناڤۆکیی، ڕوونی کردەوە: گەمارۆکان لە دژی ئێران هیچ کاریگەرییەکی لە سەر چالاکی ناڤۆکی ئێران نەبووە و وەک دەبینین ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ سەرکەوتنی زیاتری لە بواری تەکنۆلۆژیای ئاشتی‌خوازانەی ناڤۆکی هەبووە.

وتیشی: ئێران لە پیتشەسازی ناڤۆکیی نە تەنیا بۆ دابین‌کردنی سووتەمەنی ئەتۆمی بۆ وزەخانەکان و ئەوانی لە داهاتوودا چێ‌دەکرێن کەڵکی وەرگرتووە، بەڵکوو لە بواری پیشەسازی دەرمانی، کشتوکاڵ و ... لەم تەکنۆلۆژییە کەڵکی وەرگرتووە و لە ئێستادا ئامادەین بۆ گواستنەوەی توانستی زانستی و تەکنیکیی ناڤۆکیی خۆمان هاوکاریی وڵاتانی ناوچە بکەین.

342/