عەدی عەبدولهادی یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق جەختی کرد کە ناتوانرێت بە 19 گرووپی تیرۆریستی لە سووریا کە لە ئەلقاعیدەوە سەرچاوەیان گرتووە، متمانە بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا ئەبێ ڕاستبین بین. 19 گرووپ لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە چالاکن و کاروباریان بەدەستەوە گرتووە. ئەوان لە پێکهاتەی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و لقی سەرەکی ئەو واتا بەرەی نوسرەوە پێک هاتوون.
عەبدولهادی وتیشی: کاتێک دەڵێین ئەو گرووپانە تیرۆریستین ئەبێ ئاماژە بە ئەو خاڵەش بکەین کە لە بواری نێودەوڵەتیش ئەوان لە لیستی تیرۆریستیدان. ناتوانرێت بە ئەو گرووپانە متمانە بکرێت چونکوو چییەتیان دەناسین.
ناوبراو وتی: عێراق ئەبێ سەرەنجی تایبەت بە تۆکمە کردنەوەی سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا بدات. گۆڕانکارییەکانی سووریا لە سێبەری بەدی هاتنی بەرنامەی وڵاتانی دەرەکی دەچێتە پێشەوە.
342/