١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٣١
مەزڵۆم کۆبانێ: ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی هێزە کوردییەکان لە دژی داعش

مەزڵۆم کۆبانێ وتی بەدوای هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە، هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکان لە دژی داعش لە سووریا ڕاگیردراوە.

  مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتی، یەکێک لە لێکەوتەکانی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە دژی کوردەکانی ڕاگرتنی سەرجەم ئۆپراسیۆنە هاوبەشە سەربازییەکانی هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانی دژی داعش لە دژی ئەو گرووپە تیرۆریستییە وەسف کرد.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە کەناڵی ئینگلیزی مانی سکای نیوز وتی: هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکانی کورد و ئەمریکا لە دژی داعش ڕاگیردراوە هێزە کوردییەکان خەریکی شەڕ دژی هەڕەشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانن.

ناوبراو هۆشداریی دا: دەرەنجامی ئەو کارەش دەبێتە هۆی چالاکی ئاشکرا و چڕوپڕی داعش لە سووریا و تەنانەت ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان و لەوانەیە هەڵاتنی دەیان هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان.

342/