١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٤
پێکدادانی نێوان تیرۆریستانی سەر بە تورکیا و هێزی ڕزگاریبەخشی عەفرین لە حەلەب

لە گوندەکانی کانتۆنی شەهبا، پێکدادانێکی توند لە نێوان هێزەکانی ڕزگاریبەخشی عەفرین و ملیشیاکانی سەر بە تورکیا دەستی پێکردووە.

  لە پاش هێرشی ملیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر گوندەکانی هاوێری کانتۆنی شەهبا، پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ڕزگاریبەخشی عەفرین(HRE) و تیرۆریستان دەستی پێکردووە.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هەر ئێستا پێکدادانێکی قورس ناوچەکانی هێڵی هەربیل، ڕادار، شوعالە و سەموقای کانتۆنی عەفرین-شەهبا لە باکووری حەلەبی تێوەگلاندووە و چەندین کوژراو و بیرنداری لە هەر دوو لێ کەوتۆتەوە.

342/