٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٢٠:١١
ڕۆیتێرز: ئێران سانتریفیوژی زیاتر لە فۆردۆ و نەتەنز دادەبەستێت

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز وردەکاریی نوێی لە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی ئێران بڵاو کردەوە.

 هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە بڵاوکردنەوەی بەشێک لە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی ئێران، ڕایگەیاند: ئاژانس لەو ڕاپۆرتە نوێیەیدا لە ئاگادارکرانەوەی لە لایەن ئێران سەبارەت بە جێگرکرانی سانتریفیوژی زیاتر لە ٢ سایتی ناڤۆکی نەتەنز و فۆردۆ هەواڵی داوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، تاران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە کە بە دوای دانەستنی ٨ تاڤگەی نوێی سانتریفیوژگەلی بەرەی ٦ بۆ پیتاندنی لەسەدا ٥ی لە فۆردۆیە.

بەوەشەوە، لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسدا هیچ باسێک لە پیتاندنی لەسەدا ٦٠ی ئێران نەهاتۆتە ئاراوە.

342/