٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠٩
کاردانەوەی ئێران بە شەهادەتی خاتوونێکی ئێرانی لە بەیرووت

بە ئیدانەکردنی تیرۆری دڕندانەی خاتوونێکی ئێرانی و هاوسەرە لوبنانییەکەی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هەموو ئامرازە بەردەستەکان بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە و لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک وەردەگرێ.

  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی تاوانی نوێی ڕژێمی زایۆنی لە تیرۆری دڕندانەی خانمێکی ئێرانی و دایکی پێنج منداڵ بە ناوی خاتوو مەسعوومە کەرباسی و هاوسەرە لوبنانییەکەی، دوکتور ڕەزا عەواز کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، به ئاماژه به ئاو گرته ڤیدیۆیەی که سەبارەت به تیرۆری ئەم ژنه ئێرانییه و هاوسەرەکەی له شوێنێکی مەدەنی و شەقامێکی قەرەباڵغدا بڵاوکرایەوه ، وتی: ئەم کردەوەی ڕژێمی زایۆنی نمانەیەکی تەواو و هاوکاتی تیرۆر و تاوانی جەنگە.

342/