١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٣٩
وەستانی پەیام گۆڕینەوەی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕۆڵێ عەمان لە پەیامگۆڕینەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاند: پەیامگۆڕینەوەی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا بە هۆی هەلومەرجی ناوچە وەستاندووە.

 سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەفەری بۆ عەمان و بە ئاماژە بەوەی کە ئەو وڵاتە بۆ چارەسەریی کێشەکان یارمەتییەکی گەورەی داوە، وتی: عەمان لە پرسی ئێران و ئەمریکادا بەردەوام هەوڵی داوە ڕۆڵێکی ئیجابی بگێڕێت لە گواستنەوەی پەیامەکان یان ڕەخساندنی بەستێنێک بۆ دانوستان.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕەوتی مەسقەت وەک ڕەوتی پێوەندییە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا، جەختی کرد: ئەو ڕەوتە چیتر وەستاوە، چونکە هەلومەرجی ناوچە تایبەتییە و بوارێک بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیانە نییە و کاتێ لە قەیرانەکانی ئێستا تێپەڕین، ئەو کات بۆ درێژەدان یان وەستانی یەکجاریی بڕیار دەدەین.

342/