٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٥:٣٠
حزبوڵڵای بۆسەی مەرگ بۆ ئیسرائیل دەنێتەوە

لە کاتێکدا کە ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە ئامادەبوونی بۆ هێرشی شیمانەیی بۆ سەر لوبنان هەواڵی دا، میدیا زایۆنییەکان هەمبەر بە کەوتنە "بۆسەی حزبوڵڵا" هوشدار دەدەن.

  میدیا زایۆنییەکان هاوکات خۆئامادەکردنی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە بۆ پەلاماری زەوینی بۆ سەر لوبنان، سەبارەت بە کەوتنە "تەڵەی مەرگی" حزبوڵڵا هوشداریان دا.

ڕۆژنامەی زایۆنیی "یەدیعوت ئاحارۆنوت" سەبارەت بەو ئەگەر و گرفتانەی کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە هێرشی زەوینی بۆ سەر لوبنان تووشی دێت، ڕایگەیاند: ئەو هێرشە وەک کەوتنە تەڵەیەکی مەرگە کە حزبوڵڵا ناویەتییەوە.

ڕاشیگەیاند: سەرەڕای گواستنەوەی هێزی سەربازی و پاڵپشتیی ئیسرائیل بۆ سنوورە باکوورییەکان و لەوان لەشکەری ٩٨، ئەو هێزانە هێشتا ئامادەی هەنگاونانە ناو خاکی لوبنانیان نییە.

342/