٢٤ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٦:٤٢
ئاماری شەهیدان و بریندارانی لوبنان گەیشتە 2137 کەس

ناوەندی فریاکەوتنی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دوێنێی سوپای زایۆنیستی بۆ سەر ئەم وڵاتە، ٤٩٢ کەس شەهید بوون و لانیکەم ١٦٤٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

  وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدانی هێرشە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

ناوەندی فریاکەوتنی وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شار و گوندەکانی باشووری لوبنان لانیکەم ٤٩٢ کەسی شەهید کردووە.

هەروەها لە نێو شەهیدان و بریندارەکاندا منداڵ و ژن و هێزی فریاکەوتنیش هەن.

342/