٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٩:٣٩
پەروین یوسف و غەریب حەسۆ بە هاوسەرۆکیی پەیەدە هەڵبژاردران

لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا(PYD)، پەروین یوسف و غەریب حەسۆ وەک هاوسەرۆکانی نوێی ئەم حزبە هەڵبژاردران.

 بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی "هاوار"، لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا(PYD)، کە بە بەشداریی ٧٠٠ نوێنەری ئەو حیزبە و نوێنەرانی پێکهاتە و دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرواری ٢١ی سێپتامبێر لە شاری حەسەکە بەڕێوە چوو، پەروین یوسف و غەریب حەسۆ لە جێی ساڵح موسلم و ئاسیا عەبدوڵڵا وەک هاوسەرۆکی نوێی پەیەدە هەڵبژاردران.

شایانی باسە، دەنگدانەکانی ئەم کۆنگرەیە بە هەڵبژاردنی ٩٠ ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پەیەدە کۆتایی پێ‌هات.

342/