٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٩:٣٩
ئیسڕائیل: هێرشەکانی حزبوڵڵا گورزەی کوشندەن

وتەبێژی کابینەی ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێکدا ددانی بە کاریگەریی هێرشەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکاندا هێنا.

  دەیڤید مینسێر وتەبێژی کابینەی ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێکدا ددانی بەوەدا هێنا کە هێرشەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکاندا کاریگەرییەکی بەرچاوی بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هاویشترانی ٩ هەزار مووشەکی حزبوڵڵا لە ٧ی ئاکتەوبرەوە بەرەو ئیسرائیل، جەختی کرد: مووشەکەکانی حزبوڵڵا زیانێکی قورسی بە باکووری ئیسرائیل گەیاندووە.

ئەم بەرپرسە زایۆنییە لە سەری ناچارییەوە هەڕەشە کرد: حزبوڵڵا دەبێ لە ناوچەی ڕووباری لیتانی لە سنووریی باکووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان دوور کەوێتەوە.