١٧ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٧:٠٥
کۆڕبەندی زانایانی شیعە و سوننە بەڕێوە دەچێت

بەڕیوەبەری گشتیی بانگەشەی ئیسلامی پارێزگای کوردستان لە بەیوەچوونی کۆڕبەندی زانایانی شیعە و سوننە بە بەشداریی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی وڵات لە شاری سنە هەواڵی دا.

حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە دانیشتنی هاوئاهەنگی پلانە فەرهەنگییەکانی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان، ڕایگەیاند: پێنج‌شەممەی ئەم حەوتەیە (٢٩ی خەرمانان) کۆڕبەندی زانایانی شیعە و سوننە بە ئامادەبوونی حوجەتولئیسلام محەمەد قومی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی وڵات لە شاری سنە بەڕیوە دەچێت.

ڕاشیگەیاند: لەو ڕێوڕەسمەدا ٣٠٠ کەس لە زانایانی سوننە، شیعە و هەروەها خاتوونانی قوتابی ئایینی پارێزگا بەشدار دەبن.

342/