١٥ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٢٠:١٦
ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆمان بە مووشيکێکی پێشکەوتووەوە ئەنجام درا

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا وێڕای شرۆڤەی ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆی مووشەکی یەمەن بۆ سەر تلاڤیڤ، وتی: ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆمان بە مووشيکێکی پێشکەوتووەوە ئەنجام درا.

 عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە لێدوانێکدا بە بۆنەی جەژنی مەلوودی پێغەمبەر، وێڕای پیرۆزبایی ئەو جەژنە، ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی ئەوڕۆمان لە قۆناغی پێنجەمی تەشەنەی هەڵمەتەکان، بە مووشيکێکی پێشکەوتووەوە ئەنجام درا و سەرکەوتنێکی گەورە و کارای بەدەست هێنا.

ڕاشیگەیاند: ئەو مووشەکە توانی لە سیستەمە بەرگرییەکانی دوژمن تێپەڕی و مەودایەکی ٢٠٤٠ کیلۆمەتری بپێوێت.

حوسی بە ئاماژە بە هائاهەنگییەکانی ئەنساروڵڵا لەگەڵ بەرەی جیهاد و بەرخۆدان، وتی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە تا کاتی درێژەدان بە گەمارۆی دژی غەزە، بەردەوامە و هەڵوێستی ئێمە تا پاککردنەوەی فەلەستین لە چنگی داگیرکەران درێژەی دەبێت.

ناوبراو هەروەها بەڵێنی ڕووداوی مەزنتر لە داهاتووی دا و وتیشی: هێزەکانی ئێمە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە دەریاکاندا و لە دژی پاپۆرە هاوپەیوەندەکان بە دوژمنانی ئیسرائیلی ، ئەمریکی و بەریتانی دەدات.

342/