١٠ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٩:٥٨
هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا، پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤە

کۆمیسیۆنی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووریا، لە ڕاپۆرتێکدا هێرشی تورکیا و ملیشیاگەلی ژێر فەرمانی ئەو وڵاتە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە پێشێل‌کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی.

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتیی توێژینەوە لەبارەی سووریا لە ٥٧ـه‌مین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤی سویسرا، لە ڕاپۆرتێکدا هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا و ملیشیاگەلی ژێر فەرمانی ئەو وڵاتەی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە پێشێل‌کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ زانی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تورکیا لە هێرشەکانیدا هاوکاتی خاپوورکردنی ژێرخانەکانی ناوچە و کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل، خۆسەرانە خەریکی قۆڵبەست‌کردن و ئەشکەنجە و تاڵانی خەڵکی خۆجێییە.

ئەم کۆمیسیۆنە لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا بە ئاوڕدانەوە لە قەیرانی ئابووری و دۆخی نالەباری ئەمنیی ناوچەکە، خوازیاری وەستاندنی خێرای هێرشەکان و پەرەدان بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریا بوو.

342/