بەم حاڵەوە، سوپای عێراق لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە یەکێک لە درۆنە سیخوڕی- هێرشبەری لە ئاسمانی کەرکووکی تێکشکاندووە.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی فەرمی سوپای عێراق لەسەر تێکشکاندنی درۆنی تورکیا لە کەرکووک ئەو ڕووداوەی دروست کردنی هێڵی سوور بۆ هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق وەسف کرد. بەم شێوەیە، ئۆپراسیۆنی ئاسمانی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان سنووردار بووەتەوە و سوپای عێراق ئیزن نادات تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی حکومەت یناوەندی ئۆپراسیۆن بکات.
هەندێک مێدیا وەکوو کوردستان واچ ڕایانگەیاندووە کە تەنانەت لە ڕوانگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشەوە ئەوە هێڵی سوورە و لەوانەیە سیستەمی دژە ئاسمانی فەڕەنسا کە بۆ خۆی ئەندامی هاوپەیمانییە لە بنکەی سەربازی کەی وانی کەرکووک لە تێکشکاندنی درۆنەکەی تورکیا ڕۆڵی هەبووە.
342/