٦ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٨:٢٨
کەنعانی: پاگەندە دووپاتە و دوژمنانەکانی دادستێنی گشتی ئەمریکا ڕەت دەکەینەوە

کەنعانی لە کاردانەوە بە پاگەندەی دادستێنی گشتی ئەمریکا لەسەر هەوڵی هێرشبەرانی ئێران بۆ کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: جارێکی دیکە ئەو پاگەندە دووپاتە و دوژمنانە ڕەت دەکەینەوە.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەکانی دادستێنی گشتی ئەمریکا لەسەر هەوڵە هێرشبەرانەکانی هەندێک لە وڵاتەکان لەوانە ئێران بۆ کاریگەری لەسەر رەوت و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: جارێکی دیکە ئەو پاگەندە دووپاتەیە، بێ بنەما ، دوژمنانە و بۆ بەکارهێنانی بواری سیاسەی ناوخۆیی ئەمریکا وەسف دەکەین و ڕەتیشی دەکەینەوە.

ناسر کەنعانی زیادی کرد: بەرپرسانی ئەمریکا ناتوانن لەت بوونی کۆمەڵگا و کێشە نێوخۆییەکانی ئەو وڵاتە کە ڕیشەی پێکهاتەیی، سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە، بە تۆمەتدان لە کەسانی تر لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە بەدوایاندا بگەڕێن.

342/