٢٩ ئاب ٢٠٢٤ - ١٩:٢٣
ڕژیمی زایۆنی هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە

"سەید عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی" وێرای ئاماژە بە بڕیاری ڕژیمی زایۆنی بە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ سەپاندنی دۆخی نوێ بە سەر گۆڕانکارییەکانی فەلەستین، وتی: ڕژیمی زایۆنی هەموو هێڵەسوورەکانی بەزاندووە.

ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە گۆڕانکارییە نوێیەکانی ناوچە لە درێژەی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە، ڕایگەیاند: ئەم گۆرانکارییانە بۆ جارێکی تر ئێمە بەرەوڕووی واقیعی شەڕەئەنگیزانەی دوژمنی زایۆنی دەکاتەوە و دەستدرێژی بۆ سەر سنووری ڕۆژئاوایی و قودس و غەزە نیشاندەری ڕەوتی واقیعێکی داڕێژراوەیە بۆ سازدانی دیمەنێکی نوێ لە فەلەستین بە پاڵپشتیی ئەمریکایە.

ناوبراو سەبارەت بە درێژەی جنایەتەکانی زایۆنی و ڕووهەڵمڕاوی و ژینۆسایدەکانی وەک شەرمەزارییەک بۆ کۆمەڵگای مرۆیی، وتیشی: ئەمریکا بۆ هەڵفریواندنی ڕای گشتی و بە ئامانجی کۆنتڕۆڵی وەڵامی حزیبوڵڵا و ئێران، پاگەندەی پاڵپشتی لە دانوستانەکانی ئاگربڕ لە هێڵی غەزەدا دەکات، لە کاتێکدا خۆی خەریکی دابین‌کردنی هەموجۆرە چەکەمەنیی کۆمەڵکوژ بۆ کوشتنی ژنان و منداڵانی غەزەیە.

سەید عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی جەختی لە ئامادەیی هێزەکانی ئەنساروڵڵا بۆ وەڵامدانەوە بە ڕژیمی زایۆنی کرد و ڕاشیگەیاند: کەڵکەڵەی سەرەکیی ئێمە سەرەڕای پێداگری بۆ وەڵامدانەوەی جنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، تۆکمەترکردنی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ پاڵپشتی لە فەلەستینە.

342/