شاری زەنگان ناوەندی پارێزگای زەنگانە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران. لە ئەو شارەدا شوێنی گەشتیاری مێژوویی، فەرهەنگی و سروشتی بە فراوانی دەبینرێت.
شاری زەنگان یان خود زەنجان لەگەڵ پارێزگاکانی گیلان، ئەردەبێڵ، قەزوین و کوردستان دراوسێیە و لە بەر بوونی کانگای ئاسن و کانگاکانی دیکە لە باری ئابوورییەوە پارێزگایەکی دەوڵەمەند دێتە ئەژمار و خەڵکەکەی بە زمانی تورکی دەئاخێڤن.
ئاسەواری مێژوویی شاری زەنجان
گومەزی سوڵتانیە
یەکێک لە ئاسەوارە هەرە بەرچاوەکانی شاری زەنجان گومەزی خشتی بە ڕواڵەتی کاشی شینە کە بە ناوی گومەزی سوڵتانیە دەناسرێت. ئەو گومەزە گەورەترین گومەزی خشتی جیهانە و لە لیستی میراتی فەرهەنگی یۆنێسکۆ تۆمار کراوە.
مۆزەخانەی خەڵکناسی زەنگان
لە سەردەمانی ڕابردوو کە هیچ هەواڵێک لە تەکنۆلۆژیا نەبوو خەڵک ناچار بوون تا جلوبەرگ و دەفرەکانیان ببەنە ڕووباری نزیک ماڵەکانیان بیشۆن و لە زەنگانش شوێنێکی گشتی بۆ ئەو کارە لەبەرچاو گیرابوو و ئێستا هەمان شوێن بووەتە مۆزەخانەی جلشۆرخانە لە ئەو شارە.
342/