١٣ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٦:٠٣
ئاگری پاڵاوگەکەی ڕێگەی هەولێر - گوێڕ کۆنتڕۆڵ نەکراوە

نزیکەی شەش کاتژمێرە ئاگرەکەی پاڵاوگەکەی ڕێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوە. تاوەکوو ئێستا هەشت کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بریندار بوون.

 نزیکەی شەش کاتژمێرە ئاگری پاڵاوگەکەی سەر ڕێگەی هەولێر- گوێر بەردەوامی هەیە، تا ئێستا هەشت کەس لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری پاڵاوگەکە بریندار بوون.

لە برینداران سێیان کارمەندی بەرگریی شارستانین، دوو لە کارمەندەکان برینەکەیان سەختە، هاوکات شەش ئۆتۆمبێل و تانکەر و بەرهەڵگریش سووتاون.بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە زیاتر لە 35 تیمی ئاگر کوژێنەوە لە شوێنی ئاگرەکەن، تا ئێستا هەوڵی ئەوە دەدرێت ئاگرەکە تەشەنە نەکات و نەگاتە پاڵاوگەکانی دیکە.

342/