٧ نیسان ٢٠٢٤ - ١٤:٥٥
هەرێمی کوردستان لەمەوبەدوا ڤیزە ناداتە هاووڵاتیانی سووریا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان فەرمانی نوێی پێدانی ڤیزە بۆ ئەوانەی پەساپۆرت و بەڵگەی سەفەری سووریایان هەیە، دەرکرد.

 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی 29 ی ئاپەوە پێدانی ڤیزە بە پاسپۆر دارەکانی سووریایی جگە لە هاووڵاتیانی ئەمریکا، کەنەدا و ئەورووپا ڕادەگرێت.

ئەو وەزارەتخانە زیادی کرد: ئەو گەشتیارانەی کە ڤیزەیان هەیە و پێش ئەو ڕێکەوتە ڕاگەیێندراوە بێنە ناو هەرێم، ناتوانن ڤیزەی خۆیان بکەنە ئیقامەی هەمیشەیی و ئەبێ پێش لە کۆتایی هاتنی ماوەکەیان، هەریمی کوردستان بەجێ بهێڵن.

342/