٢٩ شوبات ٢٠٢٤ - ٢١:٢١
هەولێر لە پرسی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ بەغدا هاوڕایە

ڕاویژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە داواکاری عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت هەرێمی کوردستان بەشێک لە عێراقە و لە ئەو بابەتەش داواکارییەکەی حکومەتی ناوەندی پەیڕەو دەکات.

 فەلاح موستەفا، لە ڕاوێژکارای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵوێستی هەرێم لەسەر پرسی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق بە گۆڤاری ڕسپانسیبڵ ستەیت کرافتی ئەمریکای وت: هەر بڕیارێک کە لە سەر داهاتووی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەری ئەمریژا لە عێراق بدرێت ئەبێ لەسەر بنەمای ڕێککەوتن و یەکگرتوویی نەتەوەیی بێت.

ناوبراو زیادی کرد: سەبارەت بە هەرێمیش بەدڵنیاییەو ەئێمە بەشێک لە عێڕاقین و بەغدا هەر بڕیارێک بدات ئەوا ئێمە پەیڕەوی دەکەین.