ڕێکخراوی جیهانی چاوەدێری مافی مرۆڤ وێڕای ئیدانە کردنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا هۆشداریی دا زۆربەی حەشیمەتی ئەو ناوچە لە ئاو و کارەبا بێ بەرین.
ئەو ڕێکخراوە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکانی ناوەندە فریاکەوتنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، نووسی: نزیک بە یەک ملیۆن کەس بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر دامەزراوە ژیرخانییەکان کارەبایان نییە و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش ئاوی خواردنەوە و خاوێنیان نییە.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا داوای لە تورکیا کردووە کە کۆتایی بهێنێت بە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ژێرخانەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا.
342/