٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٢٥
ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومڕوکەکانی کوردستان بۆ چوار ملیار دۆلار بەرز بووەوە

سەرپەرشتی بەشی چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان وتی: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومڕوکەکانی پارێزگا لە ئەمساڵدا بۆ زیاتر لە چوار ملیار و 650 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.

 فەرامەرز ئومێدی ڕایگەیاند: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بریتی لە هەناردە، هاوردە و ترانزیتی ئەنجام دراوە لە سنوورەکانی پارێزگا زیاتر لە سێ ملیۆن و 550 هەزار تۆن کاڵا بووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئاستی هەناردەی ئەنجام دراوە لە گومڕوکەکانی پارێزگا لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا یەک ملیۆن و 341 هەزار تۆن و ئاستی هاوردەیش 90 هەزار تۆن بووە.

342/