٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٧:١٢
سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازی لە شیاع سودانی کرد

حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

ڕاستەوخۆ دوای ڕێوڕەسمی بەخێرهاتنی فەرمی، دانوستانی دوو قۆڵی نێوان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێکرد.

ڕاگەیەندراوە کە پەرەپێدان و چەسپاندنی هاوکاریی دووقۆڵی لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی و لێکدانەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و لەوانەش غەززە لە گرنگترین میحوەرەکانی دانوستانی ڕەئیسی و سودانی دەبێت‌.

342/