٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٧:٢٥
واشنتۆن شەڕی غەززە دەگەڕێنێت/پشتیوانی ئەمریکا نەبێت، ئیسرائیل دادەڕمێت

بەڕێوەبەری پەیوەندیی نیشتمانیی بزووتنەوەی حەماس لە وتووێژ لەگەڵ مێهر لە وتووێژ لەگەڵ مێهر ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی و بەرز کردنی ورەی نەتانیاهۆ و سوپای شکستخواردووەکەی بوو.

لەم ڕۆژانەدا ئۆپەراسیۆنی "گەردەلوولی ئەقسا" بەردەوامە. لە ڕاگەیاندنی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە تا ئەمڕۆ، چاوی هەموو جیهان لەسەر فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا بووە. هەر لە سەرەتای ئەم ئۆپەراسیۆنەوە، ئەمریکا وەک لایەنگری سەرەکی ڕژێمی زایۆنی، هاوسۆزی خۆی بۆ منداڵە ناشەرعیەکەی خۆی دەربڕی. قسەی زۆری کرد و پشتیوانی خۆی بۆی ڕاگەیاند. سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکاش بۆ ڕژێمی زایۆنی لەم دواییانەدا بەڕێوەچوو.

لەو پێوەندییەدا هەواڵنێری مێهر چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ "عەلی بەرکا"، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی حەماس ئەنجامدا، کە پۆختەکەی لە خوارەوە دێت.

عەلی بەرکا لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سەفەری بایدن بۆ ئیسرائیل وتی: ڕاگەیاندنی هاوپشتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و سەردانەکەی بۆ تێلاڤیڤ هاوکات لەگەڵ هێرشە درندانەکەی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام درا.

وتیشی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لەم ڕژێمە داگیرکارە و بەرزکردنەوەی ورەی نەتانیاهۆ و سوپا دۆڕاوەکەی، گەشتێکی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان کرد؛ ئەو سوپایەی کە لە ٧ی ئۆکتۆبەردا بەرامبەر چەند سەد چەکداری فەلەستینی شکستی هێنا.

زیادیشی کرد: ئەمڕۆ ئەمریکا، ئینگلیز، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا لە پاڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا وەستاون؛ ڕژێمی داگیرکەر لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسادا گورزێکی سەختی بەرکەوت. سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کە بڕبڕەی پشتی ئەم ڕژێمە بوو، لە لایەن شەڕڤانانەوە تێکشکا.

راشبگەیاند: ئەمڕۆ ئەوە ئەمریکایە کە سەرکردایەتی شەڕ دژی نەتەوەی فەلەستین دەکات. ئەوە ئەمریکایە کە گوشار دەخاتە سەر وڵاتانی عەرەبی بە ئامانجی گواستنەوەی بنەماڵەکان لە کەرتی غەززە بۆ ناوچەی سینا و وڵاتانی دیکەی عەرەبی وەک ئوردن. ئەوە ئەمریکایە کە پلان دادەڕێژێت و پاپۆڕێکی فڕۆکە هەڵگری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد.

وتیشی: ئەوە ئەمریکایە کە هێڵێکی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ڕژێمی زایۆنی دروست کردووە؛ دەسەڵاتێک کە ئەمڕۆ نەخۆشخانە و کەنیسە و مزگەوت و قوتابخانە و زانکۆکان بۆردومان دەکات و تاوەرەکانی نیشتەجێبوون و ماڵەکان وێران دەکات و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و منداڵان دەکاتە ئامانج. 70%ی شەهیدانی فەلەستین ژن و منداڵن.

ئەوەشی وت کە داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکەین کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بپچڕێنن و گرینگی بە نەتەوەی فەلەستین و بەرخۆدانی فەلەستین بدەن.

جەختیشی کرد : داهاتوو هی گەلانی ناوچەکەیە، داهاتوو هی بەرەی بەرخۆدانە، داهاتوو هی فەلەستینە. داگیرکەران چوونەتە قۆناغی داڕمان و لە گیانەڵادان و ئێستا بە هاوکاری ئەمریکا هەناسە دەدەن.