٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٨:٠١
بازاڕچەی کاتی سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستی بەکار کرد

فەرمانداری شاری بانە وتی: چالاکی بازاڕچەی کاتی سنووری هەنگەژاڵی بانە لە ڕۆژی دووشەممەوە بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

 کەمال خدری ڕایگەیاند: ڕۆژی 22 ی خەرمانانی ئەمساڵ لە ڕێوڕەسمێکدا سنووری هەنگەژاڵ دوای شەش ساڵ داخران کرایەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پاڵپشتی لە سنوورنشینەکان و باشتر کردنی دۆخی ئابووریان لە بەرنامەکانی دەوڵەتە، زیادی کرد: بە پێ نامەی بڵاو کراو وەکوو ساڵی 1396 هەلی هاوردە کردنی سەد جۆر کاڵا لە ئەو بازاڕچەوە خۆش کراوە.

342/