٢٢ ئاب ٢٠٢٣ - ١٨:٤٦
زیاتر لە 20 هەزار کەلوپەلی مێژوویی لە ئەمریکاوە دەنێردرێتەوە ئێران

زیاتر لە 20 هەزار کەلوپەلی مێژوویی لە ئەمریکاوە ڕادەستی ئێران دەکرێتەوە. نزیک بە 17 هەزار پارچە لە ئەو ژمارەیە هی سەردەمی هەخامەنشییە کە بۆ چەندن ساڵە لە دامەزراوەی شیکاگۆ ئەمانەت دانراوە.

 بڕیارە زیاتر لە 20 هەزار کەلوپەلی مێژوویی ڕادەستی ئێران بکرێتەوە کە لە ئەو ژمارەیە 17 هەزار پارچەی تا چەند مانگی داهاتوو لە ئەمریکاوە ڕادەستی ئێران دەکرێتەوە و هەروەها نزیک بە سێ هەزار و 500 پارچەشی کە لەوحی سەردەمی هەخامەنشییە، لە قۆناغی دواییدا ڕادەست دەکرێتەوە.

342/