٢٦ شوبات ٢٠٢٣ - ١٦:٢٠
بەهێزکرانی هاریکاریی بەرەڤانی نێوان ئێران و عێراق

وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق پێی داگرت لەسەر بەهێزکردنی هاریکاری دوولایەنە.

ئەمیری سەرتیپ «محمدڕەزا ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ «سابت محەمەد سەعید ڕەزا»ی هاوتا عێراقیەکەی خۆی لە تاران لە پرێس کۆنفڕانسێک دا ڕایگەیاند: هاریکاری بەرگریکارانەی دوو وڵات زۆرتر لەهەمیشە بەهێز دەکرێ چونکا ئاسایشی عێراق هەر هەمان ئاسایشی ئێرانە.

«ئەمیرئاشتیانی» هەروەها وتی: ڕوانگەمان بۆ پرس و بابەتەکانی عێراق لایەنی ستراتیژی هەیەو پشتیوانی کردنی یەکڕیزی سەقام و ئاسایشی عێراق لە فەرمانی کار دایە.

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هاوکات لەگەڵ پێداگری لەسەر پێکهێنانی کەشێکی پراوپر لە سەقام و  ئاسایش کە ببێتەهۆی گەشەی عێراق بەڕاشکاوی وتی: لەو چاوپێکەوتنەدا کێشەکانی دوو وڵات سەبارەت بە چالاکیی ڕەشەکوژەکانی جێگیر لە عێراقیش هاتە بەرباس.

«سابت محەمەد سەعید ڕەزا"ی وەزیری بەرگریی عێراقیش لەو پرێس کۆنفڕانسەدا وتی: لەبواری ئاسایشی نیشتمانی دا  کێشەمان هەن  کە دەکرێ لەڕێگەی وتووێژو پەیوەندی دوولایەنەی نێوان ئێران و عێراقەوە چارەسەر بکرێ.

342/