شارەزایان و زانایانی ئێرانی سەرکەوتوو بوون لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە پێکوتەیەکی کۆرۆنا.
«پدرام پاک ئایین» وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، ڕایگەیاند: پاشەکەوت کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵات لە دۆخێکی باشدایە وسەرباری ھەگەری سەرھەڵدانی شەپۆلی داھاتووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێ خەمین و پێویست بە نیگەرانی ناکات.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، کۆی گشتیی بڕی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناوخۆ و دەرەوەی نزیکەی ٢١٣ ملیۆن ژەم ڕاگەیاندو وتیشی: ١٨٥ ملیۆن ژەمی وەشێندراوەو بەشێکی بەرچاوی ئەو پێکوتەو ڤاکسینانەشی کە ماونەتەوە وادەی بەسەرچوونیان دیارییەو دکرێ ھەتا کۆتایی ساڵی داهاتوو بەکاربهێنرێت.
342/