ڕۆژنامەی زایۆنی «یەدیعوت ئەحارنوت» نووسیویەتی کە بەرزبوونەوەیەکی جێی نیگەرانی لە ئاستی ئەو کەسانەی وا لە نێو سوپای ئیسرائیل دا خۆیان دەکوژن بەرچاو دەکەوێت و لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی دا ١٤ لەشکری کۆتایییان بە ژیانیان هێنا، کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ژمارە دێتە ئەژمار. پێشتر بەرپرسانی زایۆنی و میدیاکان باسی زیادبوونی نیگەرانیی لە ڕادەبەدەری خۆکوشتن لە نێو لەشکریانی ئەم رژێمەو چەندین حاڵەتی دەستدرێژیی فەرماندەران و لەشکرییە پیاوەکان بۆ سەر لەشکریانی ژن لە نێو پێکھاتەی سەربازیی ئەم ڕژێمەیان کردبوو.
«مۆتی ئەلمۆر» کارناسی زایۆنی وتی: زیادبوونی خۆکوشتن لە نێو سوپای زایۆنی ئاماژەیە بۆ زیادبوونی گرژییە دەروونییەکان لە نێوانیاندا و ژمارەی ئەو سەربازانەی کە داوای خزمەتگوزاریی دەروونییان کردووە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادیکردووە.
سەرچاوە زایۆنیستەکان دانیان بە تێکچڕژانی نێو لەشکریانی زایۆنی دا ناوە و لە ئێستادا ئەفسەرانی زایۆنی لە ترسی هێزەکانی بەرخۆدان لە سوپای زایۆنی هەڵدێن.
342/