بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵیی ئەلمەعلومە؛ نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هادی عامری لەگەڵ «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و بارودۆخی گشتیی ئەم وڵاتە و پێشهاتەکانی تاوتوێ کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامیی پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق کرایەوە لە بۆ ڕاپەڕاندنی بەرنامەی دژە گەندەڵی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، هەروەها دانانی یاسایەک کە یارمەتی کەرتی تایبەت بدات لە ڕووی چالاکی و ڕاکێشانی وەبەرهێنەران بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
هەروەها هەردوولا باسی بۆشایی ئەمنییەتی ئەم دواییەیان کرد کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک قارەمانی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتی مەدەنی لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە شەهید بوون.
هەرلەم دیدارەدا «لەتیف ڕەشید»و«عامری» ھەر لە دیدارەکەدا جەختیان لەپاراستنی وریایی و ڕەچاوکردنی پارێزکاری و درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدەرانە کردەوە بۆ ڕاوکردنی بەرماوەی تیرۆر و بنبڕکردنی.
342/