بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆمبێک لە ناحیەی «ریازی »سەر بە پارێزگای کەرکوک بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه هه‌شت پۆلیس گیانیان لە دەست دا.
لەم پەیوەندییەدا سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای که‌رکوک رایگه‌یاندووە، ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵ دا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت پۆلیس کوژراون و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربونە.
بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە بەهێزەکانی لیوای دوی پۆلیسی فیدڕاڵی‌دا تەقیوەتەوە و تائێستاش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌که رانه‌گه‌یاندووه.
342/