سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە هێزەکانی تورکیا ناوچەکانی "تەل لەبەن" و "ئەلکەوزەلیە"یان لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە کردووەتە ئامانج، کە لە ئەنجام دا ھێندێک زیان لە ژێرخان و بیناکان گەییشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی دانیشتوانی شارۆچکەی ئەبوراسین لە گردوپەڕی باکوری حەسەکە بە هۆی هێرشی بەردەوامی داگیرکەرانی تورکیا و تۆپبارانی ئەم شارۆچکەیەکە وێرانکارییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە، ئاوارە بوونە.
سوپای تورکیا لەم دواییانەدا هێرشی تۆپخانەی بۆ سەر ناوچەی "ئەبو ڕاسین" لە دەڤەری باکوری ڕۆژئاوای حەسەکە دەستپێکردەوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا زیانێکی بەرچاو بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی سوریا کەوت.
سوپای تورکیا لە ٢٠ی نۆڤەمبەرەوە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا چڕتر کردووەتەوە. «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا تاوتوێ دەکات.
342/