لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کاری ئێران (ئیلنا)، وتیشی: هەنگاوی سیاسی و بەکارهێنانی دەستەواژەی ناڕاستەقینە و ناپڕۆفیشناڵ ئەویش لە ھەل و مەرجێکدا کە وتووێژ و دانوستان لە ئارادایەو دانوستان بەردەوامە، درێژەی ھەمان سیاسەتی شکستخواردووی ئەوپەڕی گوشارە کە دیارە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕەت دەکرێتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئێران کارێکی نەکردووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاگاداری نەبێت و ناشیکات و دیارە چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران ھەرهەمووی لە چوارچێوەی ڕێساکاندایە.
«ئیسلامی» سەبارەت بەمەی کە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئەویش لە جەنگەی کارشکێنییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ھەتا چ ڕادەیەک ھیوای بە هاوکاریی ئێران و ئاژانس ھەبوو، وتی: ئێران و ئاژانس لە چوارچێوەی چاودێرییەکاندا هیچ کێشەیەکیان پێکەوە نییە؛ چاودێری و ئێن پی تی ئەرکێکی نووسراویان هەیە و ئاژانسیش گەلێک جار لەم بارەیەوە ڕاپۆرتی خۆی بڵاو کردووەتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو بوختانانەی بۆ ئێران دەکرێت شتێکی تازە نییە، وتیشی: ئەنجامی دانوستانەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەوە بوو کە لایەنە دانوستانکارەکان لەگەڵ ئێران لە بەرجام کشانەوەو ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکرد.
342/