سەرداری سەرتیپی پاسدار«حسێن خانی» فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، پاسەوانانی سنووریی ورمێ، دوای ئەوەی هەواڵی قاچاخی چەک و تەقەمەنیی لە لایەن قاچاخچیەکانەوە پێگەییشت، بەوپەڕی وریایی و پێکھێنانی چەندین تیمی ئۆپەراسیۆن لە ھەڵمەتێکی ھاوتەریب دا توانییان قاچاخچیەکانی چەک و تەقەمەنی لە جوڵە بخەن.
فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتیشی: لە ئۆپەراسیۆنی بەهێزی سنووروانانی ورمێ ١٦١ دەمانچەو چەکی ڕاوکردن دۆزراونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی سەرکردایەتیی گشتیی هێزی پۆلیس، ئاسایشتی خەڵک هێڵی سووری پۆلیسە و ئەوەی بەنیازبێت زیان بە ئاسایشتی خەڵک بگەیەنێت بە توندی و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
342/