١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ١٦:٥٢
ڕەوتی حیکمە بەشداری حکومەتی نوێی عێراق ناکات

سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینە لە بەغدا دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە مێدیا عێراقییەکان، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە دیدار لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینە، ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی لە ماوەی یاسایی تاوتوێ کرد و لەسەر گرینگایەتی پێکهێنانی دەوڵەتی خزمەتگوزاری نیشتمانی بۆ بەدی هێنانی داواکارییەکانی گەلی عێراق جەختی کرد.

لە ئەو دیدارە کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەی ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە بەغدا بەڕێوە چوو، حەکیم لەسەر گرینگایەتی هەڵبژاردنی وەزیرانی شیاو جەختی کرد.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە دەوڵەت بەشداری ناکات.

342/