کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی TRT ئێوارەی دوێنێ بە گێڕانەوە لە پارێزگاریی وان لە تورکیا وای بڵاوکردەوە کە، لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ تاقمە چەکداراەکاندا ژەندرمەیەک کوژراوە.
پارێزگاری وان لە راگەیاندراوەکەیدا ئەو چەکدارانەی وەک "ئەندامانی رێکخراوێکی تیرۆریستی و خەیانەتکار" ناساندو وتیشی: ئەم لەشکرییە تورکە لە پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی ژەندرمەو چەکدارەکانی ناوچەی «چەتاک» کوژراوە.
تا ئێستا سەرچاوە سەربازییەکان و میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بە کاتی سەرھەڵدانی شەڕەکە نەکردووە و نەشیانوتووە کە ئەو چەکدارانە سەر بە کام گروپ بوونە. بەڵام ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا زیاتر لەسەر داعش و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و کەسانێک کە گومانی پەیوەندی لەگەڵ کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦یان لێ دەکرێت، چڕ بووەتەوە.
342/